ڤیدیۆ.. له‌سه‌ر شێوازی زیدان كه‌لـله‌یه‌كی ڕاوه‌شاند

ئالان پولیدۆی یاریزانی کانزاس سیتی له‌ كاتی لێدانی كه‌لـله‌ له‌ مۆسکیرای یاریزانی سینسیناتی
ئالان پولیدۆی یاریزانی کانزاس سیتی له‌ كاتی لێدانی كه‌لـله‌ له‌ مۆسکیرای یاریزانی سینسیناتی

له‌ جامی خولی ئه‌مریكا، ئالان پولیدۆی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ کانزاس سیتی لێدانێكی كه‌لـله‌ی هاوشێوه‌ی زه‌ینه‌دین زیدان لە یێرسۆن مۆسکیرای یاریزانی یانەی سینسیناتی دا، یارییه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دراماتێكی و پڕگۆڵ كۆتایی هات.

له‌ یارییه‌كه‌دا یێرسۆن مۆسکێرا پاڵێكی له‌سه‌رخۆی به‌ ئالان پولیدۆ دا، به‌ڵام به‌ لێدانێكی كه‌لـله‌ی به‌هێز وڵامی درایه‌وه‌.

دانیال کوینێتێرۆی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ له‌ خوله‌كی 34 ده‌ستبه‌جێ كارتی سووری به‌ ئاڵان پۆلیدۆ دا.

له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌مدا، هۆگلاند یاریزانی یانەی سینسیناتی لە خولەکی 9 گۆڵێكی به‌ هه‌ڵه‌ له‌خۆیان بۆ یانەی سپۆرتینگ کانساس سیتی تۆمار کرد، دواتر لە خولەکی 12 ڕۆزێرۆ ڤالێنسیا گۆڵی دووەمی بۆ سپۆرتینگ زیاد کرد.

دواتر جۆن بۆلسکامپی یاریزانی یانەی سپۆرتینگ کانساس سیتی گۆڵێکی به‌ هه‌ڵه‌ له‌خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سینسناتی تۆمار كرد. دواتر ڤاسکێز لە خولەکی 56 گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ سینسیناتی تۆمار کرد.

پاشان کۆندا گۆڵی سێیەمی سپۆرتینگ کانساس سیتی لە خولەکی 69  تۆمارکرد، بەڵام لوسیانۆ ئاکۆستا لە خولەکی 98 گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی بۆ سینسیناتی تۆمارکرد.

دواتر سینسیناتی یارییەکەی بە لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بە ئەنجامی 4/2 بردەوە دوای ئەوەی بە ئەنجامی 3/3 یەکسان بوو.

له‌ دوای گۆڵه‌ سه‌رنجراكێشه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی به‌ لێدانی راسته‌وخۆ له‌ یه‌كه‌مین یاریی به‌ درێسی ئینته‌ر مه‌یامی، ئه‌م رووداوه‌ش له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی زۆرترین كاردانه‌وه‌ی له‌ سۆشیاڵ میدیا به‌ دوای خۆیدا هێنا.

 

Fly Erbil Advertisment