ئه‌سیر شه‌رع: دوای گه‌یشتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
شاندی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه بۆ تاووتوێكردنی پرسی به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی سه‌ردانی به‌غدای كرده‌وه، هاوكات شرۆڤه‌كارێكی سیاسی پێشبینی ده‌كات دوای گه‌یشتنی ئه‌و شانده، پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
ئه‌سیر شه‌رع، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، یه‌كێك له كۆسپه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی بوودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023، بۆ ئه‌و تانانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌باره‌ت به هه‌ندێك له مادده و بڕگه‌كانی یاسای بوودجه دراون، به‌تایبه‌ت ئه‌و تانانه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاراسته‌ی دادگای فیدڕاڵی كردوون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماددانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كه تانه‌ی لێداون په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بێت، پێویسته هه‌ر ئه‌مڕۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان راده‌ست بكرێت و ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هۆكاری نه‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان بۆ لایه‌نه ته‌كنیكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوتیشی، هه‌ندێك رێككه‌وتن هه‌یه به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانی سوودانی بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ نه‌كراون، ئاشكرایشی كرد كه هه‌ندێك فشاری ناوخۆیی هه‌بووه رێگری كردووه له ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان. پێشبینیشی كرد، سوودانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به مۆركردنی رێككه‌وتنی نوێ هه‌بێت.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش راكێشا، كه دوای سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراق، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی فیدڕاڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت. جه‌ختیشیكرده‌وه ناكۆكی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكی دیكه‌یه له سستی ناردنی به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه، گوتیشی، ده‌ستی ده‌ره‌كیش له‌و بابه‌ته‌دا هه‌یه به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێ.
رۆژی (دووشه‌ممه 26ـی حوزه‌یرانی 2023) یاسای بوودجه‌ی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی عێراق بڵاوكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به بڵاوكردنه‌وه‌ی یاسای بوودجه له رۆژنامه‌ی وه‌قایع، یاساكه له 1ـی كانوونی دووه‌می 2023ـوه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (11ـی حوزەیرانی 2023) دانیشتنی ژمارەی (31)ـی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 229 پەرلەمانتار و بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ درێژەدان بە دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد کە چوارەم دانیشتنی پەرلەمان بوو بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.
لەسەرەتای دانیشتنەکە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای هەموارکردنەوەی دووەمی یاسای گۆڕینی ئەندامانی پەرلەمان ئەنجامدا، دوای ئەوەش دەنگدان لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) دەستیپێکرد.
دواتریش، دەنگدان لەسەر ماددەکانی 42 و 43 دواخرا و دوای ئەوەش ماددەکانی 44 تا 63 پەسەندکران و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کۆبوونەوەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو ماددانەی پەسەندنەکراون هەڵگیرا.
دوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکە بۆ جاری دووەم، پەرلەمانی عێراق ماددەکانی 16 و 17 و 43ـی پەسەند کرد و ماددەی 42ـی لە پرۆژەیاساکە سڕیوە، پێش ئەوەش ماددەکانی 65، 66 و 67 پەسەندکران.
بەهۆی ناکۆکی لایەنەکان لەسەر ناوەڕۆکی ماددەی 15ـی پرۆژەیاسای بودجە، جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق وەستێندرا و لیژنەی دارایی رەشنووسێکی دیکەی ئامادەکرد بۆ دەنگدان لەسەر ئەو ماددەیە و دواتر بە زۆرینەی دەنگ ماددەی 15ـی پەسەندکرا، کە ئەم ماددەیە زۆرترین مشتومڕی لەسەربوو کە تایبەتە بە دامەزراندن.
بە گوێرەی ناوەڕۆکی ئەو ماددەیەش، 150 هەزار کەس بۆ هەموو پارێزگاکانی عێراق بە گرێبەست بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی 300 هەزار دینار دادەمەزرێندرێن، لە کاتێکدا پێشتر لە رەشنووسی بودجەدا کە حکومەتی عێراق ئامادەی کردووە، ئاماژەی بە دامەزراندنی هیچ پلەیەکی وەزیفی نەکردبوو.