دلێر گەرمیانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی لە دەرەوەی وڵاتە

دلێر گەرمیانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
دلێر گەرمیانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 - هەولێر:

دوای تێکچوونی باری تەندروستی هونەرمەندی گۆرانیبێژ دلێر گەرمیانی کوردستانی جێهێشت و بۆ چارەسەر رووی لە وڵاتی ئێران کرد.

لە لیدوانێکی تایبەتی بە کوردستان24، دلێر گەرمیانی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، دەڵێت: دوای مانەوە و وەرگرتنی چارەسەر و پشکنینی سەر لە وڵاتی ئێراندا نوژدارانی ئەو وڵاتە پێیان راگەیاندم، کە نەخۆشیەکەت مەترسیدارنییە، بەڵکو پێویستیت بە پشووێک دەبێت لە هونەر و جەنجاڵیەکانی ژیان و دوورکەوتنەوە لە شوێنە گشتیەکاندا.

گوتیشی: بەپێی راپۆرتە پزیشکیەکان دەردەکەوێت بەهۆی زۆری خۆ ماندووکردنم بۆ کارە هونەرییەکان و ئەنجامدانی ئاهەنگەکان تووشی نەخۆشییەکی سەر هاتم، ئێستاش خەریکی چارەسەرم و رۆژ بە رۆژ تەندرووستیم بەرەو باشبوون دەڕوات.