قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‌نێوان عێراق و چین کەمیکردووە

ئاڵای عێراق و چین
ئاڵای عێراق و چین

K24 – هەولێر:

دامه‌زراوه‌یه‌كی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 24 ملیار دۆلار قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‌نێوان عێراق و چین بووه‌.

دامه‌زراوه‌ی عێراق مسته‌قبه‌ل بۆ توێژینه‌وه‌و راوێژكاری ئابووری، ئاشكرایكردووه‌، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و عێراق لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 24.16 ملیار دۆلار، ئه‌م ژماره‌یه‌ بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی 2022 بە رێژەی 2.6% کەمیکردووە، هەروەها بە بەراورد بە نیوەی دووەمی ساڵی 2022 بە رێژەی 14.85% کەمیکردووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان چین و وڵاتانی جیهان لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 گەیشتووەتە 2.9 تریلیۆن دۆلار، دوای ئەوەی لە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوودا 3.06 ترلیۆن دۆلار بووە، کە بە رێژەی 4.67% کەمبووەتەوە.