پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بیی گۆڵف 2025 له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت
فیدراسیۆنی گۆڵفی عه‌ره‌بی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له كازابلانكای مه‌غریب بڕیاری دا پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بی بۆ گۆڵفی 2025 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردار ئیسماعیل ئاماده‌باشیی هه‌ولێری خسته روو بۆ میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتیی عه‌ره‌بیی گۆڵف بۆ ساڵی 2025 له هه‌ولێر، سه‌ردار ئیسماعیل جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه به پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر ده‌بێته خاوه‌ن گه‌وره‌ترین گۆڕه‌پانی گۆڵف له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه، گوتیشی: یاریگه‌كه ئێستا له هه‌ولێر له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه.
سه‌رۆك و ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی گۆڵف به كۆی ده‌نگ بڕیاریاندا مافی میوانداریكردنی پاڵه‌وانێتی گۆڵفی عه‌ره‌بی بۆ ساڵی 2025 به هه‌ولێر ببه‌خشن.
له كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان به جیا دوو قه‌ڵغانی پێشكه‌ش به ياسر ئهلڕهمیان سه‌رۆكی فیدراسیۆنی گۆڵفی عه‌ره‌بی و ماجد ئهلسروور ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتیی گۆڵفی عه‌ره‌بی كرد.