گۆڕی لەیلا بەدرخان لە پاریس دۆزرایەوە
K24 - هەولێر:
گۆڕی خانمە سەماکاری ناوداری کورد، لەیلا بەدرخان لە گۆڕستانێکی پاریس دۆزرایەوە.
خانمە هونەرمەندی کورد، پەرڤین چاکار لە تویتێکدا ئاشکرایکرد، گۆڕی شازادەی سەمای مۆدێرنی بالێ (لەیلا بەدرخان) لە گۆڕستانێکی پاریس دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجامی گەڕان و توێژینەوەیەکی چڕدا، گۆڕی لەیلا بەدرخان لە گۆڕستانی ساینت-کلاود لە پاریس دۆزراوەتەوە.
Kürt Prensesi balerin/modern dans sanatçımız Leyla Bedirxan’ın mezarının yoğun çalışmalar sonucunda bulunduğunu öğrendim az önce. Emeği geçen herkese çok çok teşekkür ederim. Bize kalan mirasa ve sanatçılarımıza sahip çıkmak en büyük görevimiz olmalı. Mezarını Paris’te… pic.twitter.com/v3sDxMXnH8
— Pervin Chakar (@PervinChakar) July 29, 2023
لەیلا لە ماوەی ژیانی هونەریدا زۆرجار وەک شازادەیەکی کورد یان ئەستێرەیەکی کورد ناسێندراوە. دوای جەنگی جیهانی دووەم بڕیاریدا کۆتایی بە ژیانی پیشەیی خۆی وەک سەماکاری بالێ بهێنێت و قوتابخانەیەکی سەمای لە پاریس کردەوە.
بە گوێرەی وێنەی سەر گۆڕەکەی، له‌یلا به‌درخان ساڵی 1907 له ئه‌سته‌نبوڵ له‌دایكبووه و له مێژووی كوردستاندا یه‌كه‌مین كچی كوردە، كه له بواری هونه‌ردا ده‌ركه‌وتووه. له‌یلا به‌درخان له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری بهدرخانییهكانه و كچی عه‌بدولره‌زاق به‌درخان و كچه‌زای به‌درخان پاشایه. ساڵی 1913 دوای ده‌رچوونی برِیاری قڕكردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان، له‌یلا له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكیدا له‌گه‌ڵ دایكی ناچاردەبن له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كۆچ بكه‌ن و رووبكه‌نه میسر و ته‌مه‌نی منداڵی لەو وڵاتە به‌سه‌ربردووه.
دوای یه‌كه‌م شه‌ڕی جیهانی 1914 - 1918 له‌یلا به‌درخان چووه‌ته ئه‌وروپا و له‌وێ له وڵاتی سویسرا چووه‌ته به‌ر خوێندن و له وڵاتی ئه‌ڵمانیاش په‌یمانگای هونه‌ری بالێی ته‌واوكردووه و پاشان له وڵاتی فەره‌نسا نیشته‌جێ بووه و هەر لەوێ لە ساڵی 1986 لە پاریس کۆچی دوایی کردووە.