وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: له ده‌وحه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كۆبووینه‌وه

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ده‌وحه ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، تێیدا ئیدانه‌ی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی له ئه‌فغانستان كردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاندی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، واشنتن نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی دۆخی مرۆیی ئه‌و وڵاته پێڕاگه‌یاندوون و به‌رپرسانی تاڵیبانیان به هۆكاری دروستبوونی ئه‌و دۆخه تۆمه‌تباركردووه، به‌تایبه‌ت دۆخی ژنان.
له‌وه‌ته‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی له ئه‌فغانستان گرتووه‌ته‌ده‌ست، چه‌ندین بڕیار و رێنمایی و بڕیاریان ده‌ركردووه، له‌وانه سووتاندنی ئامێری موزیك و رێگریكردن له خوێندنی كچان و ژنان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی رابردوو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چووه، تێیدا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به كاروباری ئه‌فغانستان تۆماس وێست، نێرده‌ی تایبه‌تی ژنان و كچانی ئه‌فغانستان رینا ئه‌میری و كارن دیكر سه‌رۆكی نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری ئه‌فغانستان كه باره‌گاكه‌ی له ده‌وحه‌یه، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، شاندێكی پایه‌به‌رزی تاڵیبان به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كان كردووه، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی هیچ كامیان بێنێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان، شاندی تاڵیبان پێكهاتبوون له ئه‌میر خان موته‌قی وه‌زیری ده‌ره‌وه و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری بانك، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی تاڵیبان روونیشیكرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان به كه‌رتی ئابووری و پشتنه‌به‌ستن به هاوكارییه ماددییه‌كان، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا، باس له لابردنی سزا بانكییه‌كان كرا.
له‌به‌رامبه‌ردا، جه‌خت له پابه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان كرایه‌وه، به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی داوییه‌تی، به‌وه‌ی له خاكی ئه‌وان هێرش نه‌كرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یاخوود رێگه نه‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان ببێته سه‌رچاوه‌ی ده‌ركه‌وتن و پێگه‌یاندنی تیرۆر.
واشنتن داوای له كابول كرد، رووبه‌ڕووی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ببێته‌وه، كه ئه‌و وڵاته سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره له جیهان.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵكرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تباركرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابوڵ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد.
دواجار رۆژی (29ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2020) له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد و له‌و وڵاته‌دا كشایه‌وه.