پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی دارایی یاریزانان و راهێنه‌رانی هه‌ولێری كرد

پارێزگاری هه‌ولێر به نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی دارایی یانه‌ی هه‌ولێری كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه یاریی كۆتایی جامی عێراق.
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگه‌ی شه‌عب له به‌غدا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له حدوودی برده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی عێراق، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد و 27 ملیۆن دیناری به‌سه‌ر یاریزانان و ستافی هونه‌ری یانه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵاتی دارایی 45 كه‌سی له ستافی راهێنه‌ران و یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر كرد، بۆ هه‌ر كه‌سێك له یاریزانان و راهێنه‌ران بڕی 600 هه‌زار دیناری پاداشت كرد، كۆی ئه‌و پارانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر به‌سه‌ر یاریزانان و ستافه‌كه‌ی دابه‌ش كرد 27 ملیۆن دینار بوو.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، پارێزگاری هه‌ولێر خه‌ڵاتێكی دارایی دیار ره‌حمان ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێری كرد كه ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه‌وه دۆخی باش نییه و له یاریكردن دابڕاوه.
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م یاریزانان و ستافی هونه‌ری و كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌ڵێنمان پێ بده‌ن له یاریی كۆتایی دا براوه ده‌بن له‌به‌رزترین شوێنی ئه‌م هه‌رێمه پێشوازیتان لێ ده‌كرێت و رێز و سووپاستان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریی كۆتایی جامی عێراق رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاریی جه‌وییه و كه‌رخ ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر به نووسراوێكی فه‌رمی داوای له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه یاریی كۆتایی بۆ نێو یاریگه‌ی شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری بگوازرێته‌وه.
