سوودانى: جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان خه‌ڵكی عێراقی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری بوه‌ستنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، جینۆسایدكردنی بارزانییه‌كان خه‌ڵكی عێراقی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری بوه‌ستنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسم عه‌وادی، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یادی جینۆسایدی بارزانییه‌كانیان، كه به‌ر له 40 ساڵ رووبه‌ڕووی تاوانێكی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی كرده‌وه.
عه‌وادی گوتی: ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانی بارزانییه بێتاوانه‌كانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌ربڕی، كه ئەو کۆمەڵکوژییە قێزەونە بۆ گەلی عێراق ئیلهامبەخش بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆریەت و ستەمکاری.
هه‌روه‌ك عه‌وادی ئاماژه‌ی پێدا، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئەو کارەساتە پڕ لە ئازارە وەبیرهێنرایەوە، کە له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه ده‌رهه‌ق به ئێزیدییه‌كان كرا و هاوخەمی دڵسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری هه‌موو ئه‌و شەهیدانه دەربڕی.
رژێمی بەعس چل ساڵ لەمەوبەر و له ساڵی 1983، لە هەڵمەتێكدا هەشت هەزار بارزانی به پیر و گه‌نجه‌وه لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن.
رۆژی دووشەممە (31ـی تەمموزی 2023)عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوانی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه به فه‌رمی بناسێندرێت و رێككاری یاسایی وه‌ربگرێت، گوتیشی، تا ئێستا عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت داوای لێبووردنی له گه‌لی كورد نه‌كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق بڕیاری دادگا و په‌رله‌مانی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.