زیاتر لە 10 ملیار دینار پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، زیاتر لە 10 ملیار دینار پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕێکی دیکە لە  شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2023 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش تەواوبونی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت کە بەم شێوەیەیە:

- سلێمانی/  پێنج ملیار دینار

- هەولێر/ سێ ملیار دینار

- دهۆک/ دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار

کۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵ، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، کە بە گوێرەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەر تۆنێک گەنم 850 هەزار دینار دیاری کرابوو.