هاتووچۆی سۆران: 8800 ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سۆران تۆمارکراون
K24 - هەولێر:
له‌سۆران حه‌وت پیشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمۆبێلی بێ ساڵیانه كه بهتۆزوبا ناسراون هه‌یه، ئاماری هاتووچۆی ئیداره‌كه‌ش ده‌ریده‌خات نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار و 800 ئۆتۆمۆبێلی تۆزوبا له‌ئیداره‌ی سۆران تۆماركراون، به‌ڵام به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌و كارپێكردنی ئم جۆره ئۆتۆمۆبێلانه هۆكاربووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌و له‌به‌ر بێبازاڕیش له‌م هه‌فته‌یه یه‌كێك لهپیشانگاكانی كڕین و فرۆشتن داخراوه.
عه‌بدوڵڵا مه‌له‌كی، خاوه‌نی پێشانگایەکی ئۆتۆمۆبێلی بێ سەرەتا، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، "ئەو ئۆتۆمبێلانەی حکومەت پێی دەڵێت تۆزوبا بازاڕیان سفرە، چارەسەر ئەوەیە ئاڕمی پێبدرێ ژمارەکەی کامێرا بیخوێنێتەوە کێشەی سزادانی نابێ لە بازاڕ و هەرشوێنێک، دوو ساڵ جارێک بچێت نوێ بکاتەوە کە دەزاندرێ لەسەر ناوی کێ تۆمار کراوە، من لێی سوودمەند دەبم کە دەتوانم بە ئازادی هاتووچۆی پێبکەم، هەم حکومەتیش لێی سوودمەند دەبێت لە پارەی پێدانی ئاڕم و نوێکردنەوە سزاکانی دیکەش و ناشتوانن بە جامی رەش هاتووچۆی پێبکەن".
پێشتر تا نزیك دوازده‌ی شه‌و پێشانگاكان كراوه‌بوون، به‌لام ئێستا به‌بڕیارێک ده‌بێت كاتژمێر حه‌وت بۆ هه‌شتی شەو دابخرێن، لە شەقامە گشتییەکانیش ئەم ئۆتۆمبێلانە مامەڵەی جیاوازی یاساییان لەگەڵ دەکرێ.
لەلایەن خۆیەوە، موحسن تەحسین، گوته‌بێژی هاتوچۆی سۆران، گوتی: لێناگەڕێین لە شەقامە سەرەکییەکان بوەستن هەر کاتێک وەستا و ئۆتۆمبێلەکەی جێهێشت کرێن باری دەکات و کە شۆفێرەکەی هات بەپێی رێنمایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین بە سزادانی بڕێک پارە ئۆتۆمبێلەکەی پێدەدرێتەوە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سێ ساڵی رابردوو مامه‌ڵه‌و كارپێكردنی ئۆتۆمۆبێلی تۆزوبای هێنده به‌رته‌سك كردووەته‌وه كه‌ئێستا لێره كه‌مترین مامه‌له‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌م هه‌فته‌یه‌ش یه‌كێك لهپیشانگاكانی كڕین و فرۆشتن له‌به‌ر بێ بازاڕی ده‌رگای پیشانگاكه‌ی داخستووه.