سیسته‌می به‌رگری سعوودیه مووشه‌كێكی بالیستی ده‌خاته خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه بڵاویكرده‌وه، سیسته‌می به‌رگری وڵاته‌كه‌یان، مووشه‌كێكی بالیستی خستووه‌ته خواره‌وه، كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كان له وڵاتی یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی سعوودیه‌وه رایگه‌یاند، سیسته‌می "پاتریۆت"ی به‌رگری ئاسمانی ئه‌و وڵاته، توانیویه‌تی مووشه‌كێكی بالیستی بخاته خواره‌وه، له ئاسمانی ناوچه‌ی "نه‌جران" له باشووری سعوودیه.
سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مووشه‌كه بالیستییه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئامانجه، ته‌قێندراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی لێ بكه‌وێته‌وه.
شاری نه‌جران، هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ر له دوو رۆژ له‌لایه‌ن چه‌كداره حووسییه‌كانه‌وه چه‌ند گوللـه كاتیۆشایه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌و شاره كرا.