نرخی زێڕ لە کەمترین ئاستەکانی سێ هەفتەی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرێت

K24 - هەولێر:

دوای ئەوەی داتاکانی پەیوەست بە دامەزراندن لە کەرتی تایبەتی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە و ئامارەکان زیاتر بوون لە پێشبینییەکان، نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستەکانی سێ هەفتەی رابردووی دابەزی، لە هەمانکاتدا پێشبینی دەکرێت سیاسەتی نەختینەیی لە ئەمەریکا توندتر بکرێت و بەهای دۆلار روو لە بەرزبوونەوە بکات.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی زێڕ بۆ ئاستی 1930.97 دۆلار دابەزی، ئێستاش لە دەوروبەری 1937 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە ئەمەش کەمترین ئاستییەتی لە دوای 12 مانگی تەمموزی رابردووەوە.

نرخی ئەو کانزا زەردە لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ 1970.90 دۆلار دابەزی.

لە بەرامبەردا، دوای بڵاوبوونەوەی گەشەی هێزی کار لە کەرتی تایبەتی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، پێنوێنی دۆلار بۆ بەرزترین ئاستەکانی چوار هەفتەی رابردووی دابەزی.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 480000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 420000 دیناری عێراقی

مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 360000 دیناری عێراقی