تیمساح یاریزانێكی تۆپی پێی خوارد
یاریزانێكی تۆپی پێ دوای ئه‌وه‌ی خۆی هاویشته نێو رووبار بۆ فێنككردنه‌وه‌ی خۆی بوو به خۆراكی تیمساحێكی زه‌به‌لاح.
پێگه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا راپۆرته هه‌واڵێكدا چه‌ند وێنه و ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه تیمساحێك یاریزانێكی تۆپی پێی قووتداوه، ئه‌م تیمساحه زهبهلاخه كاتێك هه‌ستی كردووه كه‌سێك خۆی فڕێداوه‌ته نێو رووبار، یه‌كسه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكات به ددانه‌كانی گرتوویه‌تی و قووتی داوه.
میره‌ر نووسیویه‌تی: خیسۆس ئالبێرتۆ لۆپز ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له رووباری ریۆكاناسی پارێزگای گواناكاستی كۆستاریكا له لایه‌ن تیمساحێكه‌وه هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به به‌له‌مێك ده‌كه‌ونه دوای تیمساحه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك بێهیوا ده‌به‌ن، تیمساحه‌كه ده‌كووژن.
لۆپێز یاریزانی دپۆرتیڤۆ ریوكاناسه، دوو مناڵی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان و دوو ساڵان له دوای خۆی جێهێشتووه، خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌م رووداوه تووشی شۆك بوونه.
یانه‌ی دیپۆرتیۆ ری‌و كاناس له به‌یاننامه‌یه‌كدا مردنی ئه‌م یاریزانه‌ی راگه‌یاند و نووسیویه‌تی: به خه‌مێكی زۆره‌وه، كۆچی دوایی خیسۆس لۆپێز راده‌گه‌یه‌نین و داوا له خوای گه‌وره ده‌كه‌ین ئارامیمان پێ ببه‌خشێت. كۆچكردووش له ئارامیدا بخه‌وێت، خیسۆس ئێمه ئاگامان لێته.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی