دەستپاکی عێراق: گڵۆپی سوورمان بۆ وەزیری دارایی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پێشوو هەڵکردووە

گەڕاندنەوەی بەشێک لەپارەکان
گەڕاندنەوەی بەشێک لەپارەکان

K24 - هەولێر

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێڕاق گلۆپی سووری لە دژی داواکراوان راگەیاند، لەوانە وەزیری دارایی لە حکومەتی پێشوو و سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو و بەرپرسی پێشووی هەواڵگری، جەختیشی لەوەکردەوە، کە بەم نزیکانە یەکێک لە داواکراوەکان لە سعوودیە دەهێنرێتەوە عیراق.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێڕاق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "سەرۆکوەزیران حەز دەکات هاووڵاتییان رۆڵیان هەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی"، ئاماژەی بەوەشکرد "پرسی دزینی باج گەورەترین پرسی گەندەڵی تێکەڵ بە خیانەتە".

حەنون گوتیشی: "مانەوەی ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە دزینی پارەی باج کە بە"دزی سەدە" ناودەبرێت، لەدەرەوەی مەیدانەکە بەردەوام نابێت"، دەشڵێت: گلۆپی سوور بۆ داواکراوان هەڵکراوە، کە بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری و وەزیری دارایی حکومەتی پێشوو، سکرتێری تایبەتی سەرۆکوەزیرانی پێشوو، هەروەها ڕاوێژکاری سیاسی پێشووی سەرۆکوەزیرانیشی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێنانەوەی داواکراوان لە وڵاتان، کە بریتین لە حەمدیە ئەلجاف، نەورەس عەبدولڕەزاق و محەمەد هادی"، هەروەها ستایشی هاوکارییە گەورەکەی دادوەر زیا جەعفەری کرد بۆ هاوکارییە گەورەکەی لە دژە هەڵمەتی گەندەڵی".

لەدرێژەی قسەکانی سەرکی دەستەی دەستپاکی ئاشکرایکرد، "هەموو ئەوانەی لە دزی سەدەدا داواکراون، لە 100 ملیار دینار کەمتریان نییە"، جەختیشی کردەوە، "کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی داواکراوەکان لە ئوردن و تورکیا، جگە لە وەرگرتنەوەی یەکێک لە داواکراوەکان لە سعوودیە، ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەبێت".

روونیشی کردەوە، "ئەو پارەیەی کە بەدەستهێنراوەتەوە لە 100 ملیار کەمتر نییە، یەکێکیشیان 400 ملیار دۆلارە"، هەروەها دۆسیەکە تەواو نەبووە مەگەر هەموو لایەنە تۆمەتبارەکان ئامادەبن.

لەکۆتاییدا گاتی: "تاوانەکە زۆر گەورەیە و ژمارەی تۆمەتبارانیش لە 48 کەس تێدەپەڕێت و رێکارەکان تەواو دەکەین و دواتر رایاندەگەیەنین".

Fly Erbil Advertisment