هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌كێڵگه‌كانی باشووری عێراق له‌م مانگەدا زیادیكردووه به‌راورد به‌مانگی حوزه‌یران گه‌یشتوەته 3 ملیۆن و 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه مانگی رابردوو رۆژانه تواندراوه 3 ملیۆن و 180 هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت به‌ڵام له ئێستادا هه‌نارده‌ی نه‌وتیمان زیادیكردووه‌و كاره‌كانی چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه نه‌وتییه‌كان له قۆناغی كۆتاییدایه.
ئه‌وه له كاتێكدایه ماوه‌ی دوو مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراقی به‌رده‌وام بوو له كه‌مبوونه‌وه به‌هۆی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی كاری چاككردنه‌وه له هه‌ندێك له كێڵگه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌باشووری عێراق.