نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌مڕۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* خۆزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری پۆرتوگالی یانه‌ی رۆما ئاشكرای كرد كه یانه‌كانی هیلال و ئه‌هلی سعوودی دوو ئۆفه‌رییان پێشكه‌شی پاوڵۆ دیبالا كردووه، به‌ڵام هه‌ردوو ئۆفه‌ره‌كه‌م ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و رێگه ناده‌م له رۆما بڕوات – كۆرێرێ دێللۆ سپۆرت
* رامی عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی ئیتیحادی سعوودیه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره میسرییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوولی داوه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه هیچ نیازێكی نییه له‌م وه‌رزه له لیڤه‌رپوول بڕوات – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانەی یوڤێنتۆسی ئیتاڵی ئۆفەریکی نوێی بۆ گواستنەوەی لوکاکۆ پێشکەشکردووە، خانمە پیرەکە ئامادەیە ئەو 40 ملیۆنە بدات کە نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانەکەیە، بەڵام یانەی چێڵسی داوا دەکات ئاڵووگۆڕی بە ڤلاهۆڤیچ بکەن، ئەمانیش ئامادەن لوکاکۆو بڕێک پارە بە خانمە پیرەکە بدەن، تا ئێستا یوڤینتۆس نەیتوانی وەڵامی ئەم ئۆفەرەی نه‌داوه‌ته‌وه - ده‌یلی مه‌یل
* یانەی وێستهام یونایتد ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە سکۆتلەندییەی مانچێستەر، ئەگەرچی ئەم یاریزانە گرێبەستەکەی کەمی ماوە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، بەڵام یانەکە داوا دەکات 4 ملیۆن یۆرۆی پێبدرێت بۆ ئەوەی دەستبەرداریی یاریزانەکەبن، لە کاتێکدا نرخی مێکتۆمینای لە بۆرسە 20 ملیۆن یۆرۆیە – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانه‌ی هیلالی سعوودیه هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جۆواو فلێکس دەستپێکردووە، خیسۆسی راهێنه‌ری یانەی هیلال سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی گواستنەوەی فلێکس ده‌كات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت زیاتر له 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بكرێت - ئاس
* فێنه‌رباهچه‌ی توركیا ئۆفەرێكی بۆ گواستنەوەی کۆرنیچی یاریزانی ئەیسی میلان دەستپێکردووە، یانە تورکییەکە 10 ملیۆنی پێشکەش کردووە، بەڵام میلان رەتیکردووەتەوە بەم نرخە دەستبەرداری ئەم یاریزانەبن، داوا دەکەن نرخەکەی زیاتر بکەن تاوەکوو گواستنەوەکە جێبەجێبکرێت – لاگازێتا دێللۆ سپۆرت
* فرێد ناوه‌راستكاری به‌رازیلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، دوای پێنج ساڵ ده‌یه‌وێت ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال سوسیدادی ئیسپانیا بكات، ئه‌م یاریزانه ئێستا نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان ته‌نیا 20 ملیۆن یۆرۆیه - ماركا
* مۆیسیس كاسیدۆ به‌رگریكاری ئیكوادۆری ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له یانه‌ی برایتۆنه‌وه به 80 ملیۆن یۆرۆ نزیكه له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، ئه‌م یاریزانه نرخی له بۆرسه 75 ملیۆن یۆرۆیه - سه‌ن