دۆناڵد تره‌مپ به دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی دڵخۆشه
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دوای دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوید، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر یاریزانه ئه‌مریكییه‌كان و چه‌ند كه‌سێكی لێ تۆمه‌تباركردن به‌وه‌ی له ئاستی ناوی وڵاته‌كه‌یاندا یاریان نه‌كردووه.
دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا و ماڵئاواییكردنیان له مۆندیالی خانمانی 2023 قسه و باسێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌م نێوه‌نده‌دا دۆناڵد تره‌مپ زۆرترین ره‌خنه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی گرت.
تره‌مپ به‌شیك له خانمه یاریزانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه دژی وڵاته‌كه‌یانن، تره‌مپ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌ندێك له یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا به روونی دژی وڵاته‌كه‌یانن.
دۆناڵد تره‌مپ به‌وه ناسراوه نێوانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی خۆش نییه، چونكه كاتێك سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوو چه‌ند یاریزانێك به ئاشكرا دژ تره‌مپ وه‌ستابوونه‌وه، كاتێكیش خانمانی ئه‌مریكا مۆندیالی 2019ـه‌یان برده‌وه، مێگان راپینۆ به توندی هێرشی كردبووه سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و ئاماده‌نه‌بوو به‌شداری مه‌راسیمی پێشوازییه‌كه بكات، ته‌نانه‌ت راپینۆ ره‌تیكرده‌وه سروودی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی بڵێته‌وه و به میدیاكانی راگه‌یاند ناچێته كۆشكی سپی بۆ دیداری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی.
راپینۆ له چاوپیكه‌وتنێكدا دوای مۆندیال، به توندی هێرشی كرده سه‌ر تره‌مپ و گوتی: سیاسته‌كانی تره‌مپ دژی كه‌سانی وه‌كو منه و من نایناسم.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا كرده ئامانج و ده‌ڵێت: ئه‌م شكسته شۆكی كردین و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه. دۆڕان به سوید ئاماژه‌یه‌كه كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی جۆ بایدن ئه‌مریكا ده‌چێته نێو دۆزه‌خ و به دۆڕان ڕاهاتووه.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی