ئەمەریکا زیاتر لە سێ هەزار سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرد

K24 - هەولێر

هێزی دەریایی سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، بۆ بەهێزکردنی هێزەکانییان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، هەزاران سەربازی دەریایی رەوانەی ئەو ناوچەیە دەکەن.

هێزی دەریایی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار سەربازی دەریایی ئەمەریکا لە گروپی باتان و یەکەی بیست و شەشەمین هێزی دەریایی گەیشتوونەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتنی ئەو هێزە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەشێکە لە پلانی بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، کە پێشتر ئاشکرا کراوە.

.
Fly Erbil Advertisment