لەسەر راسپاردەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نوورا عه‌باس چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر راسپاردەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، نوورا عه‌باس چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لەسەر راسپاردەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی و تیمێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، سەردانی نوورا عه‌باسی تەمەن دوو ساڵان لە نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسییان کرد، کە مانگی رابردوو بە رووداوێکی دڵتەزێن بە ماددەیەک جەستەی سوتێنرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تەواوی چارەسەر و بەدواداچوون بۆ رەوشی نوورا ده‌كرێت و نەخۆشخانە راسپێردراوە هەرچی پێویست بێت بۆ سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی بۆی ئەنجامبدرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوای ئەنجامدانی سێ نەشتەرگەری، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری گەورەی رێککاری و بەردەوامی چارەسەرکردن.
دوای ئه‌وه‌ی نوورا عه‌باسی ته‌مه‌ن دوو ساڵان، له‌لای داپیری و مامی جێده‌هێڵدرێت، به تێزاب ده‌سووتێندرێت.
پێشتریش ئه‌حمه‌د حه‌مه‌دئه‌مین مامی نورای ته‌مه‌ن دوو ساڵان، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، نورا به تێزاب ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتێندراوه و هه‌وڵدراوه تێزابه‌كه بكرێت به قورگییه‌وه، به‌ڵام به جه‌سته‌یدا رژاوه و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه.
مامی نورا به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو: "رووداوه‌كه له ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به قه‌زای خه‌بات روویداوه، له نه‌خۆشخانه‌ی ئیمه‌رجنسی له‌هه‌ولێر خه‌وێندراوه".