نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌مڕۆی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

نوێترین بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
نوێترین بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان

رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.

* لوكاس پاكیتا ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی وێستهام یونایتد حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مان سیتی بكات، گواردیۆلاش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات و مان سیتی ئۆفه‌رێكی به‌ 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ ئاماده‌ كردووه‌ - فابریزیۆ رۆمانۆ

* یانەی لیڤەرپوول 45 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی رۆمیۆ لاڤیا ناوه‌ڕاستکاری یانەی ساوسامتن پێشكه‌ش كردووه‌‌، بەڵام یانەی ساوسهامتۆن رەتی کردووەتەوە بە کەمتر لە 48 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری رۆمیۆبن، چاوەڕێ دەکرێت ئەمرۆ هەردوو یانە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و گواستنەوەکە رابگەینن، نرخی رۆمیۆ لاڤیا لە بۆرسە 32 ملیۆن یۆرۆیە - تایمز

* یانەی رۆما لەسەر داوای خۆزێ مۆرینهۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەەی فابیۆ مێرێتی ناوەرستکاری یانەی یوڤی دەستپێکردووە، له‌م پێناوه‌شدا یانەی رۆما 10 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ئه‌و یاریزانه‌ کردووە، لەکاتێکدا نرخی یاریزانەکە لە بۆرسە 15 ملیۆن یۆرۆیە – كۆرێری دێللۆ سپۆرت

* یانەی هیلالی سعوودیه‌ له‌سه‌ر داوای خیسۆسی راهێنه‌ری پۆرتوگالی ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوەی جواو فێلیکس پێشکەشکردووە، پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ 50 ملیۆن یۆرۆ ته‌واو بێت، فێلیكس ئەم وەرزە ئەستەمە لە یانەی ئاتڵێتیکۆ مەدرید شوێنی ببێتەوە و لە چەند رۆژی رابردوو ئه‌م یاریزانه‌ بەتەنیا راهێنانی کردووەوە لە یانەکە نیگەرانە، نرخی فێلیکس لە بۆرسە 50 ملیۆن یۆرۆیە - ئاس

* عوسمان دێمبێلی لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی پاریس سانجێرمان، دێمبێلی لەسەر هەموو مافە تاکییەکان لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێککەوتووە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی پشکنینی پزیشکی بکات، یانە پاریس سانجێڕمان 50 ملیۆنی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە فەرەسنییە پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا نرخی یاریزانەکە لە بۆرسە 60 ملیۆن یۆرۆیە – لكیپ

* یانەی مۆناکۆ گەیشتنه‌ له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس له‌باره‌ی دێنیس زه‌كه‌ریا گه‌یشته‌ رێككه‌وتن، مۆناكۆ 23 ملیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی زه‌كه‌ریا خه‌رج كردووه‌، له‌ كاتێكدا نرخی یاریزانەکە لە بۆرسە 18 ملیۆن یۆرۆیە – فابریزیۆ رۆمانۆ

* یانەی بایرن میونسن ئۆفەری بۆ گواستنەوەی داڤید رایا گۆڵپارێزی برێنتفۆرد پێشکەش کردووە، بەڵام گۆڵپارێزەکە لە پێناو پەیوەندی کردن به‌ ئارسێنال یانەی بایرن میونشنی رەتکردووەتوە، ئارسێناڵ 32 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ئیسپانیا خه‌رج ده‌كات، نرخی داڤید رایا لە بۆرسە 30 ملیۆن یۆرۆیە – فابریزیۆ رۆمانۆ