شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكرد، زڵ‌اتان یاریزانێكی مانچێسته‌ری تووشی كێشه كرد
مۆرینهۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی برس به مارسیال بكات ژماره‌كه‌ی گۆڕیوه و به زڵاتانی به‌خشیوه
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به بێ ئه‌وه‌ی پرس به ئا‌نتۆنیۆ مارسیال بكات ژماره (9)ـی لێ وه‌رگرتۆته‌وه و به ئیبراهیمۆڤیچی به‌خشیوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و كاردانه‌وه‌ی لای یاریزانه فره‌نساییه‌كه لێ كه‌وتۆته‌وه.
ئا‌نتۆنیۆ مارسیال، یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتد كه وه‌رزی رابردوو درێسی ژماره (9)ـی پۆشی بوو، ئێستا ئه‌م ژماره‌یه كه خۆی زۆر حه‌زی لێیه‌تی له لایه‌ن زڵاتانهوه زه‌وت كراوه و پێشبینی ژماره (11)ـی بۆ كراوه.
مارسیالی ته‌مه‌ن 20 ساڵان" له ئێستادا یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، وه‌ك كاردانه‌وه و نیگه‌رانییه‌ك له دژی گۆڕینی ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی، كه‌ڤه‌ری فه‌یسبووكه‌كه‌ی گۆڕیوه و كه تێیدا نووسیویه‌تی (من ژماره 9)ـم، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا ئه‌م ژماره‌یه به‌هی خۆی ده‌زانێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئیبراهیمۆڤیچ له ئیستاگرام، درێسی ژماره (9)ـی دانا بوو، نووسیبووی: له كۆتاییدا ژماره (9)ـم هه‌ڵبژارد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر مارسیالی توڕه كرد.
مارسیال له ڕقی گۆڕینی ژماره‌ی درێسه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو هه‌ژماری مانچێسته‌ر یونایتدی له هه‌ردوو تۆڕی ئینستاگرام و تویته‌ر ئه‌نفۆلۆ كرد، ئه‌مه‌ش ترسێكی زۆر ده‌خاته دڵی هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه كه ئه‌م یاریزانه له‌ده‌ست بده‌ن كه ئومێدێكی زۆریان بۆ ئه‌م وه‌رزه پێیه‌تی.
مارسیال له هاوینی 2015 له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نساوه بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، وه‌رزی رابردووش باشترین ئاستی پێشكه‌ش كرد، ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی سوێدی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ بووه یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان كه له یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد به میدیاكان ناسێندرا.