لیژنەی ماددەی 140 لە بەغدا کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر
کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 بە ئامادەبوونی هادی عامری و سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا لە بەغدا دەستیپێکرد.
شڤان جەباری پەیامنێر کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140 بە ئامادەبوونی هادی عامری سەرۆکی لیژنەکە و سەرۆکایەتی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد، لیژنەکە گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی 140 و لێکەوتەکانی دەکات.
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە رۆژی 2ی ئەم مانگە هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای ماددەی 140 سەردانی کەرکووکی کرد و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئامانجی ماددەی 140 بۆ گرنگیدانە بە کەرکووک.
عامری جەختیشکردەوە، بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای شۆڕش و لیژنەی کاروباری باکووری سەردەمی بەعس لە ئەنجومەنی وەزیران هەڵوەشێندراونەتەوە و کشتوکاڵی کەروکووکیان ئاگادارکردووەتەوە، پشت بە هیچ جۆرە گرێبەستێک ئەو بڕیارانە نەبەستێت.
لە کابینەکانی دیکەی حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان بەردەوام جەختی لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کردووەتەوە، لەپێناو یەکلایی کردنەوەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەم کابینەی حکومەتی فیدراڵی جارێکی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 پێکهێنراوە، بەڵام تائێستا هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی نەنراوە،