ئاوات شێخ جەناب وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت دەستبەکار بوو
K24 - هەولێر:
ئاوات جەناب نوری ساڵح، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە وەک وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت لەجێی کوێستان محەممەد، دەستبەکار بوو.
ئاوات شێخ جەناب لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت، ئەمڕۆ لەلایەن راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لێکرا.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە دیدارێکدا باس لە ئیش و کارەکانی وەزارەت کرا و، باس لە چۆنێتی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرا و، لە وتەیەکی کورتدا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت باسی لە زوو راییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتییان کرد.
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت هیوای خواست ئەو ماوەیەی کە دەست بەکارە ھەموو تواناکان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتی زیاتری ھاووڵاتییان.