ئیخلاس دلێمی: پێشبینی ده‌كه‌ین سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێن
K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێویست نه‌بووه. ده‌شڵێت، دوای ته‌واوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كه‌ن سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێن.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 13ـی ئابی 2023) ئیخڵاس دلێمی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو سازشێكی كرد، له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام تا ئێستاش حكومه‌تی فیدراڵ له جێبه‌جێكردندا كات به‌فیرۆ ده‌دات.
روونیشیكرده‌وه، ئێستا تیمه‌كانی دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمی كوردستانن و سه‌رقاڵی وردبینین بۆ داهاته نانه‌وتییه‌كان. دوای ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه ده‌ركران، ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كاندا بگشتێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریان پێ بكرێت، پێویسته پشكی هه‌رێم له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ تاكو مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ره‌وانه بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌م بابه‌ته چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی زانیارییه‌كانه له‌باره‌ی داهاته نانه‌وتییه‌كان، كه له راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو. به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ك ته‌نیا مووچه‌یه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی یاسای بوودجه، بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی پارێزگاكان و ته‌واوی شایسته داراییه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه
ئیخلاس دلێمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به مانگی 7ـه‌وه هه‌یه، داهاته نانه‌وتییه‌كانیش پێشكه‌ش ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌رێكی بۆ دیاریبكرێت، پێشبینیشی كرد، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌موو شایسته ته‌واوكارییه‌كانی دیكه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێن. باسی له‌وه‌شكرد، سبه‌ی دووشه‌مه یان سێشه‌ممه شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ خستنه‌ڕووی داتاكان، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر شایسته داراییه‌كانی ره‌وانه بكرێن.
رۆژی چوارشەممە 2ـی ئابی 2023، حکومەتی فیدراڵیی عێراق، بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کرد، ئەمەش دوای هەوڵەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێککەوتن و دانوستان لەسەر یاسای بوودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
رۆژی شەممە (12ـی ئابی 2023)، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە هەڤپەیڤینێکدا بە نەورەس عەبدوڵڵا، پەیامنێری کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیاروایە لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی گفتوگۆ دەکەن بۆ ئەوەی کارە تەکنیکییەکان تەواو بکەن و پشکی هەرێمی کوردستان لە ئاییندەیەکی نزیکدا رەوانە بکرێت.
فواد حوسێن، گوتیشی: هیچ مەترسییەک لەسەر بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان نییە، بە یاسا ئەم بابەتە رێکخراوە کە یاسای بوودجەیە.
ئێوارەی (سێشەممە 8ـی ئابی 2023)، پشتیوان سادق، ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، بە کوردستان24ـی راگەیاند، حکومەتی هەرێم و پارتی پێیانوایە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا وەک خۆی بەتەواوی جێبەجێ نەکراوە، هاوکات مافە دەستورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی پیشێل دەکرێت، هەروەها ئەو رێککەوتنانەنی کە دەچێتە پەرلەمان وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت، لە کاتی جێبەجێکردنیشی لە حکومەتی عێراقدا وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "بەڵێنمان وەرگرتووە ناردنی شایستە داراییەکان هەموو مانگێک بۆ هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت".