ئەمڕۆ 16 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی گرعوزێر و سیپا شێخ خدر تێدەپەڕێت
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی ئابی 2023، 16 ساڵ بەسەر تەقینەوەکانی هەردوو کۆمەڵگەی گرعوزێر و سیپا شێخ خدر تێدەپەڕێت کە تێیدا سەدان هاووڵاتی ئێزدی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
ته‌قينه‌وه‌كان له رێگه‌ى چه‌ند بارهه‌ڵگرێكى پڕ له ته‌قه‌مه‌نى و تى ئێن تى له لايه‌ن چه‌ند خۆكوژێكەوە له كاتژمێر (8:00)ى سه‌ر له به‌يانى رۆژى 14ى ئاب/ ئۆگستى 2007 رووياندا.
له‌و ته‌قينه‌وانه‌دا 314 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و سەدانی دیکەش بريندار بوون و، نزیکەی 700 خانوو بە تەواوی لەناوچوون و 1200 خانووی دیکە زیانیان بەرکەوت.
بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکان، تەرمی 41 کەس لە قوربانییەکان نەناسرانەوە و دواتر تەرمەکان لە گۆڕێكی بە کۆمەڵدا لە سنووری شنگال بەخاکسپێدران.
نزیکەی 400 منداڵ بەهۆی ئەم تەقینەوانەوە بێ دایک و باوک بوون و بریندارەکانیش تا ئەمڕۆ چارەسەر وەردەگرن و زۆرینەشیان تا ئێستا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە قەرەبوو نەکراونەتەوە.
لە ساڵی 2014 بەشێك لە رزگاربووانی تەقینەوەکانی 14ـی ئابی 2007 کەوتنە دەستی چەکدارانی داعش و دووبارە بوونەوە قوربانی دەستی تیرۆریستان.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس له عێراقدا و له 2003ـەوه ئه‌و ته‌قينه‌وانه به گه‌وره‌ترين ته‌قينه‌وه‌ى تيرۆريستى له عێراق هه‌ژمار كراون.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان، ته‌قينه‌وه‌كان له رووى ژماره‌ى قوربانييه‌وه به دووه‌م گه‌وره‌ترين ته‌قينه‌وه له جيهاندا هه‌ژمار ده‌كرێن و له دواى ته‌قينه‌وه‌كانى 11ى سێپتێمبه‌رى ئه‌مه‌ريكا دێن.
له 3ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2007ـدا سوپاى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياند، كه‌سێكيان به ناوى ئه‌بو محه‌ممه‌د ئه‌لعفرى كوشتووه، كه پلانداڕێژه‌رى سه‌ره‌كى ته‌قينه‌وه‌كان بووه.