لوتکەی ئابووری هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 15/8/2023، لوتکەی ئابووری هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە لە هەولێر دەستیپێکرد.
شەیما بایز پەیامنێری کوردستان24، لە هەولێر رایگەیاند، لوتکەی ئابووری هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودیە، بە سەرپەرشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی گشتی سعوودیە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان و 34 کۆمپانیای سعوودیە لەو لوتکەیە بەشدارن، بەشێوەیەکی راستەوخۆ خاوەنکار و کۆمپانیاکانی هەردوولا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن، هەروەها خاوەنکارانی هەردوولا هەوڵدەدەن گرێبەست بکەن.


