ڤیان سه‌بری داوا له بەغدا دەکات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هەولێر رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆچۆ له سنووری قه‌زای شنگال، داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتننامه‌ی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڤیان سەبری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له تویتێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی گوندی كۆچۆ له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له دژی دانیشتووانی ئێزدی، رایگه‌یاندووه، له‌و رۆژه‌دا یادی ئه‌و كاره نامرۆییانه و كۆمه‌ڵكوژكردنی سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی گوندی كۆچۆ ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا داوای له حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی و كارگێڕی ناوچه‌كه له‌پێناو دووباره دروستكردنه‌وه‌ی متمانه بۆ ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان، به‌تایبه‌تی كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌شێك بووه له رێككه‌وتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ئێستای عێراق و بووه‌ته به‌شێك له كارنامه‌ی ئه‌و حكومه‌ته.
چەکدارانی داعش ساڵی 2014 دوای کۆنترۆڵکردنی مووسڵ هێرشیان کردە سەر قەزای شنگال و گوندەکانی دەوروبەری، یەکێک لەو گوندانەش کە داعش کۆمڵکوژییەکی گەورەی تێدا کرد، گوندی کۆچۆ بوو کە دەکەوێتە باشووری شنگال و 20 کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزاکەوە دوورە.
رۆژی 3ـی ئابی 2014، داعش هێرشی کردە سەر گوندی کۆچۆ و دوای 12 رۆژ لە گەمارۆدانی گوندەکە لە 15ـی ئابی 2014 لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، کۆمەڵکوژی لەو گوندە دەستپێکرد.
بەر لە هێرشی داعش بۆ سەر ئەو گوندە، نزیکەی 200 ماڵ لەنێو گوندەکە هەبوو، هەروەها ژمارەی دانیشتوانەکەی 1700 کەس بوو، لەو ژمارەیەش 1250 کەس لە ژن و منداڵ و پیاو، لەلایەن داعشەوە رفێندران و بەشێکیان لە 17 گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژران کە تا ئێستا شوێنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان نەدۆزراونەتەوە.
لەرۆژی کۆمەڵکوژی گوندی کۆچۆ 400 کەس شەهید کران، سەبارەت بە رزگارکراوانیش، تا ئێستا بە هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان توانراوە 700 کەس لە دانیشتوانی گوندی کۆچۆ لە دەستی داعش رزگار بکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە (15ـی ئابی 2023)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محەمە‌د شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشكرایكردووه، لەگەڵ نۆیەمین ساڵیادی تاوانی جینۆساید کە لەلایەن گروپه تیرۆریستییەکانەوە بەرانبەر بە هاووڵاتییانی مەدەنی بێ چەک لە پێکهاتەی ئێزدی رەسەن ئەنجامدرا و بووه هۆی وێرانكاری گوندی کۆچۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوندی كۆچۆ ده‌رده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، رێنماییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوندی كۆچۆ به‌رانبه‌ر ئه‌و قوربانییانه دێت كه خه‌ڵكه ره‌سه‌نه‌كه‌ی به‌خشییان و حكومه‌تیش خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رانبه‌ر به گه‌ل و پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی تاوه‌كو به سه‌لامه‌تی و له‌ژیانێكی سه‌ربه‌رزدا بژین.
نستذكر بالم الفاجعة الانسانية والابادة الجماعية التي حلت بقرية كوجو في قضاء سنجار والتي راح ضحيتها المئات من اخوتنا الايزيديين على يد تنظيم داعش الارهابي وندعو الى موقف وطني موحد لاعتبار هذة الفاجعة جريمة ابادة جماعية و ندعو الحكومة الاتحادية وبالتنسيق مع حكومة اقليم كوردستان…
— Dr. Vian Sabri Alkadi (@viansabri) August 15, 2023