بە فەرمانی حکومەت شارێکی کەنەدا چۆڵ دەکرێت
K24 - هەولێر:
بەهۆی مەترسی دروستبوونی ئاگر حکومەتی کەنەدا فەرمانی چۆڵکردنی شارێکی دەرکرد.
بەرپرسانی هەرێمی باکووری رۆژئاوای کەنەدا خەڵکی شاری یەڵۆنایفیان لەو سنوورە ئاگادارکردەوە بەهۆی مەترسی دروستبوونی ئاگرەوە شارەکە چۆڵبکەن.
لە هۆشدارییەکەی بەرپرسانی هەرێمی باکووری رۆژئاوای کەنەدا هاتووە، رەنگە لە رۆژی هەینی بەدواوە ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی نزیک شاری یەڵۆنایف بگرێتەوە، کە دەبێتە مەترسی لەسەر پارێزراوی خەڵکی ئەوشارە. هەر بۆیە پێویستە هەرچی زووە شارەکە چۆڵبکەن و روو لەو شوێنانە بکەن کە حکومەت بۆیان ئامادە دەکات.
هاوینی ئەمساڵ بۆ کەنەدا وێرانکەربوو، بەجۆرێک هەزار ئاگر لە دارستانەکانی ئەو وڵاتە کەوتنەوە و هەزاران کەسیش بەهۆی ئاگرەکانەوە بێ ماڵ و حاڵ بوون.
ناوهندی هاوبهشی سووتانی دارستانهكانی كهنهدا لە کۆتایی حوزەیرانی ئەمساڵ رایگەیاند، تا ئێستا نۆ ملیۆن دۆنم زهوی له ههموو كهنهدا گڕیان گرتووه، كه نزیكهی نیوهی ئهو ژمارهیه به تهنیا له ناوچەی كیبیك بووه.