مهحموود ئێزدی: مەترسی داعش لەسەر شنگال تا ئێستا بەردەوامە

K24 – هەولێر:
یاریدهدهری بهرپرسی رێكخستنی پارتی له نهینهوا، رایدەگەیەنێت، ، هاوکات گوتیشی: جێبەجێنەکردنی رێککەوتنامەی شنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە و تا ئێستا هەوڵی جددی نەداوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.
مهحموود ئێزدی، یاریدهدهری بهرپرسی رێكخستنی پارتی له نهینهوا، لە میانەی بەشداریکردنی لە ژووری هەواڵی کوردستان24، رایگەیاند، دۆخی شنگال لە ئێستادا ناسەقامگیرە و بەهۆی بوونی چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پەکەکە، هەروەها بەهۆی بوونی چەکدارەکان پەکەکە لە چیای شنگال هەمیشە وادەکات کە تورکیا ئەو ناوچەیە بۆردومان بکات و کە ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی دۆخی شنگال سەقامگیر نەبێت و ئاوارەکانیش نەگەڕێنەوە.
هاوکات راشیگەیاند، پێویستە لە زووترین کاتدا رێککەوتنامەی شنگال جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی دۆخی شنگال سەقامگیر بێتەوە و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام حکومەتی عێراق جددی نییە لە جێبەجێکردنی ئەو رێیكکەوتننامەیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێکی کردووە و عێراق ئامادە نییە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکات، بۆیە ئەگەر بەغدا لەسەر ئەم هەڵوێستەی بەردەوام بێت دەکرێت داعش بگەڕێتەوە.
لەبارەی چەکدارانی داعشەوە، یاریدهدهری بهرپرسی رێكخستنی پارتی له نهینهوا، گوتی: مەترسی داعش لەسەر شنگال تا ئێستا بەردەوامە، چەکدارانی داعش هەوڵی خۆڕێکخستنەوە و گەڕانەوە دەدەن.
گوتیشی: گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال لە ئەستۆی حکومەتی عێراقە، چونکە حکومەتی عێراق دەبێت پابەندی جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی شنگال بێت، بەڵام ئەگەر پابەند نەبێت بە ئەگەرێکی زۆر داعش دەگەڕێتەوە.
رۆژی 9ـی ئۆکتۆبەری 2020، رێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە چاودێری مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق پێشووی عێراق لە شاری بەغدا واژووكرا، کە خۆی لە شەش خاڵی سەرەکی دەیبینێتەوە، ئەوانیش:
1- هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ.
2- حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات.
3- دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ.
4- كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی.
5- هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت.
6- هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی بكەن.
قەزای شنگال یەکێکە لەو شوێنانەی کە داعش لە سێی ئابی 2014 هێرشیان کردە سەر ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کوشت و هەندێکیش تا ئێستا بێسەروشوێنن و کەسوکارەکانیشیان لە ئێستادا لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆک ژیان بەسەر دەبەن و بەهۆی بوونی چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و نەبوونی ئاسایش و سەقامگیریی و خزمەتگوزاری لەناوچەکە، ناتوانن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.