ئیحسان قەیسون: هێزەکانی ئەمەریکا رێگربوون لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سوودان لە عێراق

ئیحسان قەیسون، شرۆڤەکاری سەربازی
ئیحسان قەیسون، شرۆڤەکاری سەربازی

K24 – هەولێر:

شرۆڤەکارێکی سەربازی، رایدەگەیەنێت، ئەمەریکا لە رێگەی جێگیرکردنی هێزەکانی لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران دەیەوێت رێگە لە چالاکییەکانی ئێران بگرێت، ئەمەریکا جێگەی هێزی سەربازی خۆی لە سەر سنوورەکانی عێراق و سووریا گۆڕیەوە، هەروەها ئەمەریکا تەنیا تەکنیکی هێزەکانی گۆڕیەوە و ستراتیژییەتی نەگۆڕیوە.

ئیحسان قەیسون، شرۆڤەکاری سەربازی، لە میانەی بەشداریکردنی لە گەشتی دواهەواڵی کوردستان24، رایگەیاند، لە سەردەمی کازمی وەزیری بەرگری ئەمەریکا چوار خاڵی گرنگی باسکرد، کە تێیدا هاتبوو، "پێویستە هاوبەشی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمەریکا پتەوتر بێت بە چالاککردنەوەی رێککەوتننامەی ستراتیژی نێوانیان، بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لەسەر داوای عێراقە و پابەندن بە بەرانگاربوونەوەی تیرۆر، رووبەروونەوەی داعش ئامانجی ئەمەریکایە، هەروەها رۆڵی هێزەکانی ئەمەریکا بریتین لە راهێنان و راوێژکاری و پاڵپشتی لۆجستیکی بە هێزەکانی عێراقی و پێشمەرگە".

ئاماژەی بەوەشدا، دووای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا بنکەکەکانی ئەمەریکا لەلایەن ئێران لەسەر سنووری عێراق و سووریا کرانە ئامانج، ئەمەریکا بۆی روونبووەوە کە لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە رێگەی گرووپێکی چەکداری سەر بە ئێران ئەنجامدراوە.

ئەو شرڤەکارییە سەربازییە، باسی لەوەشکرد، بابەتی ئازادکردنی شەش ملیار نەوتی ئێران لە کۆریای باشوور بە نێوەندگیری قەتەر و لە هەمانکاتدا بۆ کڕینی پێداویستی مرۆییەکان ئەم ئازدکردنە بە سێ مەرجی سەرەکی بووە، یەکەم، ناکرێت ئێران رێژەی پیتاندنی یۆرانیوۆم زیاتر بکات، ئەمەریکا رازییە بەو رێژەییە کە ئێران دایناوە، مەرجی دووەم بە ئامانجنەکردنی بنکەکانی ئەمەریکا لەلایەن هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری عێراق و سووریا، مەرجی سێیەم هێزەکانی رووسیا بە درۆنی ئێران پڕ چەک نەکرێن. لەسەر بنەمای ئەم رێککەوتنە هێزەکانی ئەمەریکا بڵاوەیان بە هێزەکانیان کردووە و جێگۆڕکێیان پیێکردووە، "پێموایە ئێران پابەندی مەرجی یەکەم و دووەم دەىبێت و پابەندی مەرجی سێیەم  نابێت".

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ لەمەودوا ئێران هەر بنکەیەکی ئەمەریکای لەسەر سنووری عێراق و سووریا بکاتە ئامانج ئەمەریکا وەڵامیان دەداتەوە، بەڵام جەنگەکە کراوە نابێت و سنووردار دەبێت، ئەمەریکا دەیەوێت رێگە لە چالاکییەکانی ئێران بگرێت.

ئیحسان قەیسون، دەڵێت: گوتەبێژی پنتاگۆن خۆی رایگەیاندووە، "کە هیچ جووڵەیەکی سەربازیمان لە نێو خاکی عێراق نییە، لە هەمان کاتدا هیچ هێزێکی زیادەمان لە عێراق نییە، ئەوانەشی هەنە بە رەزامەندی هەردوولایە".

ئەو شرڤەکارییە سەربازییە، روونیکردەوە، "ئەمەریکا دەیەوێت رێڕەوی نێوان ئێران، سووریا و حزبوڵا ببڕێت، ئەمەش یەکێکە لەو ئامانجەی کە جێگۆڕکێکردنی هێزەکانی ئەمەریکایە، ئەگەر ئەمەریکا لە عێراق نەبووایە سیناریۆیی سوودان دووبارە دەبووەوە لە عێراق، گرووپی چەکدار هەیە پڕ چەک کراون کە دەوڵەت ئەو جۆرە چەکانەی نییە، کەواتە ناتوانرێت رووبەڕووی ئەو میلیشیانە بینەوە ئەوان فەرمان لە دەوڵەتیش وەرناگرن، ئەو میلیشیانەی لە عێراق سووریا هەن سەر بە حەشدی شەعبین".

ئیحسان قەیسون، گوتی: هەر بە ئامانجکردنێکی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا رووبدات لەسەر سنووری نێوان سووریا و عێراق ئەمەریکا بەهێزەوە وەڵام دەداتەوە، بەو هێزەی کە لەسەر سنوور دایناوە.

گوتیشی: "داعش دەگەڕێتەوە، هەموو ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی داعش هەژاری  و گەندەڵییە کە تا ئێستا ماوە چارەسەر نەکراوە، بە بۆچوونی من داعش دەگەڕێتەوە".