رۆیتەرز: ئەمەریکا فڕۆکەی ئێف-16 دەداتە کیێڤ
K24 - هەولێر:
ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی جۆو بایدن رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی فڕۆکەی ئێف-16 لەرێگەی هۆڵندا و دانیمارکەوە بۆ ئۆکرانیا.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویشیکردەوە، ئەمەریکا داوای لە هۆڵندا و دانیمارک کردووە هەرچی زووە راهێنان بە فڕۆکەوانە ئۆکرانییەکان لەسەر فڕۆکەی ئێف-16 کۆتایی پێبهێنن، بۆ ئەوەی ئێف-16 رادەستی کیێڤ بکرێت.
رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەردوو وەزیرانی دەرەوەی هۆڵندا و دانیمارکی بەفەرمی ئاگادارکردووەتەوە، کە رەزامەندن لەسەر ناردنی ئێف 16 بۆ ئۆکرانیا.
لەلایەکی دیکەوە، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، ئەڵمانیا دوو سیستەمی پێشکەوتووی هەڵدانی مووشەکی رادەستکردوون کە کاریگەری گەورەیان لەسەر ئاڕاستەی ڕێڕەوی جەنگ دەبێت.
راشیگەیاند، هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان رۆژ بەرۆژ بەهێزتردەبێت.
لەلای خۆیەوە دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نێردەی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، هەموو جیهان بەچاوی خۆیان بینیان چەکەکانی رۆژئاوا لەبەرامبەر چەکە رووسیەکان چەن لاواز و بێ کاریگەریین.
پێشتر لە 28ـی ئایاری 2023 سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، مایه‌ی نیگه‌رانییه كاتێك ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به وڵاتان بدات بۆ پێدانی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (F16) به ئۆكرانیا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له به‌شێكی دیمانه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر ئاماده‌ییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش قبووڵكراو نییه، چونكه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی وابه‌سته‌یان ئامانجییانه له‌م رێگه‌یه‌وه رووسیا لاواز بكه‌ن.