هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی بۆ عێراق رادەگیرێت

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی عێراق هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانی راگرت، بەھۆی ئەوەی‌ باجێكی زۆر خراوه‌ته‌ سه‌رهاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێله‌.

كۆمپانیای پیشەسازی ئۆتۆمبێل‌ كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكاری عێراقه‌ ، بڵاویكردۆتەوە ، كە ماوه‌ی دوو مانگه‌ هاوردنی ئۆتۆمبێلی ئێرانیان بۆ عێراق راگرتووه‌، چونكه‌ ئاستی باج به‌ رێژه‌ی 15% له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ زیاد كراوه‌.

كۆمپانیا عێراقیەكە ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2015 زیاتر له 3 ھەزار‌ ئۆتۆمبێلی ئێرانیان هاورده‌كردووه‌، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ نیوه‌ كه‌میكردووه‌.