بانکی ناوەندی سووریا بەهای دۆلارێکی بۆ 10،900 لیرە بەرزکردەوە

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندی سووریا، بەهایەکی نوێی بۆ بەهای لیرەی سووری بەرامبەر بە دۆلار راگەیاند و بەهای هەر دۆلارێکی بە 10 هەزار و 900 لیرە دیاریکرد.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکانی حەواڵە و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلارێک بە 10 هەزار و 900 لیرە و بەهای یەک یۆرۆش بە 11 هەزار و 850 لیرە دیاریکراوە.

بەڵام لە بازاڕی رەش دۆلارێکی ئەمەریکی لە سەرووی 15 هەزار لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەر لە رووداوەکانی 2011، یەک دۆلاری ئەمەریکی بە 47 لیرەی سووری مامەڵەی پێوەدەکرا.

Fly Erbil Advertisment