ژاپۆن پاڵپشتی كۆمەڵەی G20 دەكات
K24 - ھەولێر
تارۆ ئاسۆ وەزیری دارایی ژاپۆن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ژاپۆن وەك بەرپرسیاریتییەك ئامادەیە ھاوكاری و پاڵپشتی كۆمەڵەی جی بیست، بكات و دابەزینی یوانی چینی لەبەرژەوەندی ئابووری چین نییە.
ھەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا ئاسۆ ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە لەسەر دوو خاڵ رەزامەندیان پیشانداوە كە دەبێت چین چاكسازی لە پێكھاتەی ئابووری وڵاتەكەیدا بكات و ھەروەھا پێویستە سیستەمی دراوی روونتر بكات.