به‌ ڤیدیۆ.. سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین لێدانی پێناڵتی

ساتی گۆڵه‌كه‌ به‌ لێدانی پێناڵتی
ساتی گۆڵه‌كه‌ به‌ لێدانی پێناڵتی

له‌ خولی تۆپی پێی كۆلۆمبیا و له‌ یاریی نێوان سان ڤیسێنتی و کۆنسیا ئێف سی، یەکێک لە سەیرترین گۆڵەکانی مێژوو به‌ لێدانی پێناڵتی تۆمار كرا.

یارییەکە لە کاتی ئاساییدا بە یەکسانبوون کۆتایی هات، بۆیە هەردوولا پەنایان بردە بەر لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، یارییه‌كه‌ بە ئەنجامی 3-2 لە بەرژەوەندی کۆنسیا كۆتایی هات.

له‌ كاتی لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان یاریزانی ژمارە 10ـی چوکوری لێدانی چواره‌می جێبه‌جێ كرد، تۆپه‌كه‌ به‌ر ستوون كه‌وت و گۆڵپارێزیش چەند مەترێک لە هێڵی گۆڵەوە هاتە دەرەوە، بەڵام دواتر تۆپەکە گه‌ڕایه‌وه‌ و بەر پشتی کەوت و چووە ناو گۆڵەوە.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا گومان هه‌بوو گۆڵه‌كه‌ هه‌ژمار نه‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئەوەی کە تۆپەکە یاریگه‌ و گۆڵی تێپه‌ڕ نه‌كردووه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ر قاچی یاریزانی جێبەجێکار، بەڵکو به‌ر پشتی گۆڵپارێز كه‌وتووه‌، بۆیه‌ لێدانه‌كه‌ ئاسایی و یاسایی بوو.

ڤیدیۆی لێدانە لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ "سەیرەکە" بە شێوەیەکی بەرفراوان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە و لەلایەن میدیا نێودەوڵەتییەکانەوە كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، لەنێویاندا ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی، کۆمێنتێکی لەسەر ڤیدیۆکە نووسیوه‌ و دەڵێت: "لێدانی سزایەک کە پێشتر نەتبینیوە".

به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ئه‌و گۆڵپارێزه‌ تۆڵه‌ی خۆی كرده‌وه‌ و لێدانی پێنجه‌می كرده‌ گۆڵ و تیپه‌كه‌ی سه‌رخست.