وەزیری وزەی تورکیا ئەمڕۆ دێتە هەرێمی کوردستان

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی ئابی 2023، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا بە سەردانێک دێتە هەرێمی کوردستان.

هاتنی وەزیری وزەی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدایە کە دوێنێ شەو هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەرێمی کوردستان و بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا رۆژی 22ـی ئەم مانگە لە تورکیا لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەوە و پێکەوە دەربارەی هەناردەی نەوت گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، دوای پشکنین و چاککردنەوەی بەشێكی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا کە دوای بوومەلەرزەکان لە 6ی شوباتی 2023 زیانی بەرکەتبوو، "گرنگە هەناردەی نەوت لە زووترین کاتدا دەستپێبکاتەوە".