نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت، كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه.
ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/8/24 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا که جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه، دووپاتىكرده‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگى و بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێت، كه به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌شى ئابوورى، بازرگانى و ئه‌منى پێكه‌وه دهيانبهستێتهوه و ئاماده‌يه له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره بدات، هه‌روه‌ها سوپاسى توركياى كرد بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كان و به‌تايبه‌تى له كاته سه‌خته‌كاندا و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رگيز پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى توركيا له‌بير ناكات.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه توركيا گرنگييهكى تايبه‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و به‌غدا و هه‌ولێر گرنگييهكى تايبه‌تيان بۆ توركيا هه‌يه، ستايشى ئارامى و سهقامگيريى هه‌ولێر و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ فراوانكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها سوپاسى رۆڵى نێچيرڤان بارزانى كرد له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به بايه‌خه‌وه باس له پرسى ههناردهكردنهوهى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرا، له‌مباره‌يه‌وه بيروڕايان گۆڕييهوه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، خرانه به‌ر باس.