نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له وێرانبوونی یه‌كجاره‌كی سوودان ده‌دات
K24 – هەولێر:
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی جه‌نگ و برسێتی سوودان به‌یه‌كجاری وێران دەکەن، هەروەها رێکخراوی منداڵپارێزانی سەر بە نەوتە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له سوودان، نزیكه‌ی 500 منداڵی ئه‌و وڵاته له برسان مردوون.
ئەمڕۆ هەینی (25ـی ئابی 2023)، مارتن غریفیس، هه‌ماهه‌نگكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند، جه‌نگی سوودان دۆخێكی له‌ناكاو و هه‌ستیاری هێناوه‌ته ئاراوه، كه هه‌ڵگری زۆرێك له ره‌هه‌نده مرۆییه‌كانه و ده‌شلێت، ئه‌و جه‌نگه تا دێت برسێتی و په‌تا و نه‌خۆشی و ئاواره‌بوونی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه و خه‌ریكه ئه‌و وڵاته به‌یه‌كجاری له‌ناو ببات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له سوودان، نزیكه‌ی 500 منداڵی ئه‌و وڵاته له برسان مردوون و له مانگی نیسانەوە 57 ده‌روازه‌ی گه‌یاندنی خۆراك له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته داخراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 31 هه‌زار منداڵ رووبه‌ڕووی به‌دخۆاكی و نه‌خۆشییه جیاوازه‌كان ببنه‌وه.
ئەو رێکخراوە راشیگەیاند،كورتهێنانێكی گه‌وره له ده‌ستكه‌وتنی خۆراك و داوده‌رماندا هه‌یه و تاڵانكردنی كۆگاكانیش له‌لایه‌ن گروپه جیاوازه‌كانه‌وه، دۆخی ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه سه‌ختتر كردووه و به‌هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منیش، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ناتوانێت پێویستی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بۆ خۆراك بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكه‌كه.
ئەو شەڕە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا لە سوودان سەریهەڵدا، لە نێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، نزیکەی سێ ملیۆن کەس بەو هۆیەوە ئاوارەی ناوخۆ بووە، هەروەها نزیکەی ملیۆنێک کەسیش پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ بردووە.