دوو چەکداری داعش لە کەرکووک دەستگیر کران

یەکێک لە چەکدارەکان بیانییە

K24 - هەولێر

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ستگیركردنی دوو چەکداری داعشی له‌ كه‌ركووك راده‌گەیاند، كه‌ یه‌كێكیان بیانییە‌‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری و ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە‌، به ‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری، دوو ئه‌ندامی چه‌كدارانی داعشیان له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان له‌ وڵاتانی دراوسێوە هاتووە و ویستویه‌تی به‌ ناسنامەی ساختە و به‌ قاچاغ بچێتە کەرکووک، دواتر خۆی بگه‌یه‌نێته‌ پارێزگای دیالە و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بدات.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: "تیرۆریستی دووەمیش سەر بە گرووپی خەلافەت بووه‌ و لە ساڵی 2014 بەیعەتی بە باندە تیرۆریستییەکان داوە و براكانیشی سەرکردەی دیاری داعشن".

.