پۆكیمۆن گۆ نوێده‌بێته‌وه و ده‌گۆڕدرێته‌وه
وێستگه‌ی وه‌ستانی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه خاوه‌ندارێتی له یاری "پۆكیمۆن گۆ" ده‌كات ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییه كه له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، له توانایدا هه‌یه نوێ بكرێته‌وه و به‌كارهێنه‌رانی بتوانن "پۆكیمۆن" له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگۆڕنه‌وه.
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی له فێستیڤاڵێك له ویلایه‌تی سانتیاگۆی ئه‌مریكا، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری تاقیگه‌كانی "نیانتیك" به ناوی "جۆن هانكی" ڕایگه‌یاند" نوێ كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می كاره‌كانمانه و توانای گۆڕینه‌وه‌ی "پۆكیمۆن" له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران زیاد ده‌كه‌ین، به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه دیاری بكات.
هانكی هه‌روه‌ها گوتی" كۆپی داهاتووی یارییه‌كه، له‌وانه‌یه وێستگه‌ی وه‌ستانی بۆ پۆكیمۆنه‌كان تێدا بێت، كه بتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێن و كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ری دیكه‌ش بۆ پۆكیمۆنه‌كان زیاد بكرێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند " یاری پۆكیمۆن گۆ" له توانایدا هه‌یه ساڵانێك به‌رده‌وام بێت و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا و به‌و ڕێگه‌یه.
ياری "پۆكیمۆن گۆ" یارییه‌كه كه به‌كارهێنه‌رانی له‌سه‌ر مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانیان ڕاوی پۆكیمۆن ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت له‌سه‌ر زه‌مینی واقیع و جیهانی ڕاستیدا بن بۆ ڕاوكردنی پۆكیمۆنه‌كه له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان.
واتا له‌وكاته‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه پۆكیمۆنه‌كه‌ت ده‌بینی، ده‌بێت خۆت بچیته ئه‌و جێگه‌یه كه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه دیاریكراوه، ئه‌وكات ده‌توانیت، پۆكیمۆنه‌كه ڕاو بكه‌یت.
تا ئێستا به‌هۆی ئه‌م یارییه ژماره‌یه‌ك كه‌س مردوون و دووچاری كێشه بوونه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕیگادا ڕۆیشتوون و چاویان له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان و نه‌خشه‌ی پۆكیمۆنه‌كان بووه، له‌وكاته‌دا یان كه‌وتوونه‌ته چاڵه‌وه ، یان ئۆتۆمبێل لێیداون و دووچاری ڕووداوی جۆراوجۆر هاتوون.