ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی زیاتر به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌كه‌ی ناوبانگی ده‌ركردووه
هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه یاریی كردووه، به‌ڵام زیاتر به‌هۆی نازناوه‌كان ناوبانگی ده‌رنه‌كردووه، به‌ڵكو كێشه خێزانییه‌كه‌ی زیاتر سه‌رنجی راگه‌یاندنه‌كانی راكێشاوه و بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی میدیایه‌كان، له دوایین هه‌واڵ، ئه‌و یاریزانه 5 هه‌زار یۆرۆی داوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی پێشووی له كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی و فیلمێك ده‌ربكرێت.
خیسی رۆدریگێز هێرشبه‌ری ئیسپانی له یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه و له نێوان ساڵانی 2013 تا 2016 له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید هاوشانی كه‌ریم بێنزێما و كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریی كردووه، 2 نازانوی چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانه‌كان، لالیگا و جامی شای بردووه‌ته‌وه، 18 گۆڵ و 15 ئاسیستی بۆ یانه‌ی شایانه‌كانی مه‌درید كردووه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه خێزانییه‌كه‌ی، هه‌مووان خه‌ریكه كاروانی وه‌رزشی ئه‌و یاریزانه له‌بیر ده‌كه‌ن و زیاتر سه‌رقاڵی جه‌نگی نێوان خیسێ و خانمه نماییشكار و ئه‌كته‌ری ئیسپانی (ئاورا رۆیز)ـن.
خیسێ رۆدریگێز له دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید روویكرده پاریس سانجێرمان، به‌ڵام له‌و یانه‌یه به‌هۆی كێشه خیانه‌ت و گرفتی خێزانی، پاریس سانجێرمان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستێكی بۆ چوار وه‌رز له‌گه‌ڵ واژۆ كرد بوو، به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك وه‌رز ئه‌و یاریزانه‌ی هێشته‌وه و هه‌ر وه‌رزێك به خواستن پێشكه‌شی یانه‌یه‌كی ده‌كرد.
خیسێ رۆدریگێز ئێستا ته‌مه‌نی 30 ساڵه و بێ یانه‌یه، زیاتر كێشه خێزانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (رۆیز) سه‌رنجی میدیایه‌كانی راكێشاوه، نه‌ك لێهاتوویی و ده‌ستكه‌وته‌كانی.
خیسێ دوای ئەوەی لە سه‌ره‌تای 2017 منداڵێكیان له‌گه‌ڵ رۆیز هاته دونیا، به‌ڵام دوای چەند مانگێک خیسێ و رۆیز له‌یه‌كتر جیابوونەوە، خانمه نماییشكاره‌كه، خیسێی بردە دادگا و تۆمه‌تباری كرد کە ئەرکی باوکایه‌تی جێبه‌جێ نه‌كردووه، له به‌رامبه‌ردا خیسێ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "بوختانی" پێده‌كات و قسه‌كانی رۆیز دووره له‌ڕاستی.
ناكۆكییه‌كان زیاتر بوون كاتێك ئاورا رۆیز به‌ربژێركرا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له فیلمی "Big Brothers" بكات، به‌ڵام خیسێ رۆدریگێز نزیكه‌ی 5 هه‌زار یۆرۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی هاوژینه‌كه‌ی پێشووی له‌و فیلمه دووربخاته‌وه و به ده‌ركردنی بدات.
خیسێ وه‌رزی رابردوو یاریی بۆ سامپدۆریای ئیتاڵیا كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بیری لای كێشه خێزانییه‌كانی بوو نه‌یتوانی شوێنی خۆی له یانه‌كه بكات و ده‌ستبه‌رداری بوون، ئێستاش له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ هیچ یانه‌یه‌كی دیاری ئه‌ورووپا ئۆفه‌ری پێشكه‌ش نه‌كردووه.