به ڤیدیۆ: گفتوگۆی نێوان مێردمنداڵێكی سعودی و كچێكی ئه‌مریكی
به شێوه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی و سه‌یر كچه‌كه ده‌دوێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤیدیۆیه‌ك له "یوتیوب" بڵاو بووه‌ته‌وه، كه مێردمنداڵێكی سعودی ده‌رده‌كه‌وێت له ڕێگه‌ی پرۆگرامی " YuoNow Live" قسه له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌مریكی ده‌كات و به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و پێكه‌نیناوی ڕه‌فتار ده‌كات و شاگه‌شكه بووه به بینینی كچه‌كه.
ئه‌و موراهیقه سعودیه ناوی "ئه‌بو سن" ه و له‌گه‌ڵ كچێكی ئه‌مریكی به ناوی " كریستینا" به شێوه‌یه‌كی سه‌یر و پێكه‌نیناوی قسه ده‌كات و "كریستینا" ش به شه‌رمه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و باش له یه‌كتریش تێناگه‌ن.
ڤیدیۆكه له یوتیوب ته‌ماشاكه‌رێكی زۆری هه‌یه و ئه‌م ڤیدیۆیه گواستراوه‌ته‌وه بۆ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌ستاوده‌ستی پێده‌كرێت، به تایبه‌تی قسه‌كردنی ئه‌و مێردمنداڵه به‌و شێوه پێكه‌نیناوییه سه‌رنجی ته‌ماشاكارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه.