سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: مەتڕان رەببان ئەلقەس داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بوو
K24 – هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی مەتڕان رەببان ئەلقەس ئاراستە کرد و رایگەیاند، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو.
رۆژی دووشەممە (28ـی ئابی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان ڕەببان ئەلقەس)م بیست.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، "خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم".
ئهمڕۆ دووشەممە 28ـی ئابی 2023، مەتڕان رەببان ئەلقەس كهسایهتی دیاری كریستیانان و مەترانی پێشووی كەنیسەی کلدانی لە دهۆک بە نهخۆشی له تهمهنی 74 ساڵییدا له نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک كۆچی دوایی كرد.
مهتران رهببان خهڵكی گوندی كانێی سهر بهقهزای ئامێدیی بوو. سبەی سێشەممە 29ـی ئابی 2023، تەرمەکەی لە رێوڕەسمێکدا له کۆمەڵگەی كانێ له زێدی خۆی له سنووری قهزای ئامێدی بهخاك دهسپێردرێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و مەتڕانی کەنیسەی کلدانی (مەتڕان رەببان ئەلقەس)م بیست.
خوالێخۆشبوو مەتڕان رەببان ئەلقەس، مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر و داکۆکیکارێکی بەهێزی کوردستان و بەتاییەتی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان بوو. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی غیبتەی پاتریەرکی کەنیسەی کلدانی مار لویس ساکۆ و خوشک و برایانی کلدان و گشت کریستیانەکانی کوردستان و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان