نێچیرڤان بارزانی: مەتران رەببان به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى بوو
K24 - هەولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مەتڕان رەببان ئەلقەس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشەممە 28ـی ئابی 2023)، مەتران رەببان ئەلقەس كه‌سایه‌تی دیاری كریستیانان و مەترانی پێشووی كەنیسەی کلدانی لە دهۆک، له ته‌مه‌نی 74 ساڵییدا له نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک كۆچی دواییكرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پرسه‌نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "به داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تيى ديارى مه‌سيحى و دڵسۆزى كوردستان خواليخۆشبوو مه‌تران (ره‌ببان حسقيال رهبان)ـم بيست. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سيحى به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "خوالێخۆشبوو مەتران رەببان ئەلقەس كه‌سايه‌تييه‌كى ديارى ئايينى و كۆمه‌ڵايه‌تى بوو، خزمه‌تێكى به‌رچاوى بوارى ئايينى و په‌روه‌رده‌يى و كولتوورى كرد و له هه‌موو ناوه‌نده‌كانى كوردستان و عێراق و جيهان، به‌رگريكارێكى سه‌رسه‌ختى كوردستان و پێكه‌وه‌ژيان و تهبايى و لێبورده‌يى بوو. خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و يادى به‌خێر".
مەتران رەببان ئەلقەس لە ساڵی 1949 لە گوندی کانێی سنووری قەزای ئامێدی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ قه‌شه بووه و لە ساڵی 2002ـه‌وه بووه‌ته مەتران.
بڕیارە بەیانی رۆژی سێشەممە 29.08.2023 لە مەراسیمێکی تایبەت دا لە گوندی کانێ زێدی خۆی بە خاک بسپێردرێت.