دیندار زێباری: لەدوای 2013ـەوە نزیکەی 70 هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لەدوای ساڵی 2013ـەوە نزیکەی 70 هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، دیندار زێباری رایگەیاند، بەپێی داتا تۆمارکراوەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ساڵی 2021 زیاتر لە هەشت هەزار کرێکاری بیانی هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: جگە لە کرێکاری بیانی، ژمارەیەکی زۆری پەنابەر و ئاوەرە لە هەرێمی کوردستان هەن، کە بوونەتە بەرپرسیارێتییەکی نوێ لەسەر هەرێمی کوردستان.
وەک دیندار زێباری ئاماژەی پێدا، ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن و چەند حاڵەتێکی فرۆشینی ئەندامانی جەستەش لەنێویان تۆمارکراوە، گوتیشی: راستە هەندێك جار لەبەر پێویستی مرۆییە، بەڵام ئەو بابەتە دەبێت رێکبخرێتەوە.
دەشڵێت: لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی پرسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ تاوتوێ دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، پێکەوە لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی لێکتێگەیشتنێکمان هەیە بۆ هاریکاریکردنمان لەسەر جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.
بهگوێرهی زانیارییهكانی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان تا كۆتایی ساڵی 2022، ژمارەی پەنابەر و ئاوارەکان کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، گەیشتووەتە زیاتر لە 913 هەزار کەس.