شارەوانی نیویۆرک بڕیارێک لە بەرژەوەندی موسڵمانان دەدات

نیویۆرک
نیویۆرک

K24 - هەولێر:

شاری نیویۆرک لەمەودوا رێگە بە بەرزکردنەوەی دەنگی بانگ لە رۆژانی هەینی و رەمەزاندا دەدات.

ئیریک ئادامز، سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرکی ئەمەریکا گەڵاڵە نامەیەکی واژۆکرد کە تایبەتە بە رێگەدان بە بەرزکردنەوەی دەنگی بانگ لە مزگەوتەکانی ئەو شارەوە لە رۆژی هەینی و کاتی بانگی شێوانی رۆژانی مانگی رەمەزاندا.

لەو بارەیەوە ئێریک ئادامز باسی لەوەکرد، لەمەودوا موسڵمانان دەتوانن نیوەڕوانی رۆژی هەینی و کاتی رۆژووشکاندن دەنگی بانگ لە مزگەوتەکانی نیویۆرکەوە بەرزبکەنەوە، چونکە ئەوە مافی پەرستشی ئەوانە.

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لەبەردەم ژمارەیەک لە نێردەی موسڵماناندا ئاماژەی بەوەدا، شانازی دەکات بەوەی ئەم بڕیارەی واژۆکردووە.