وەزارەتی دارایی: شاندی حکومەت بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی دوو مانگ بەرەو بەغدا بەڕێکەوت
K24 - هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ مووچەی مانگی تەممووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ( ٢٠٢٣/٨/٣٠) شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری بەمەبەستی بەدواداچون بۆ مووچەی مانگی تەمووز و ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی کۆی شایستە داراییەکانی هەرێم لە یاسای بودجەی عێراق بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن".