"ریال مه‌درید له‌باره‌ی ئێمباپێ بڕیاری كۆتایی دا"
جۆسێپ پێدریرۆلی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، ریال مه‌درید له دوو رۆژی داهاتوو هیچ ئۆفه‌رێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ پێشكه‌ش ناكات.
پێدریرۆل بڵاویكردووه‌ته‌وه، ریال مه‌درید له سه‌ره‌تای هاوینه‌وه چاوه‌ڕێی ئێمباپێ بوون بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌یه‌نێت پاریس سانجێرمان جێده‌ھێڵێت، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا و ریال مه‌دریدیش هیچ گرێبه‌ستێك له دوو رۆژی داهاتوو پێشكه‌ش ناكات.
پیدریرۆل ئاشكرای كردووه، گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ له هاوینی داهاتووش نادیاره و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر یاریزانه فره‌نسییه‌كه و خواستی ریال مه‌درید چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه دیاریی ده‌كات.
بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له ئه‌وروپا كه‌متر له دوو رۆژی ماوه و پێشتریش راگه‌یاندرا ریال مه‌درید هیچ یاریزانێكی دیكه ناگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به‌شێك له میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه ریال مه‌درید به نیازه پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئۆفه‌رێك به به‌های نزیكه‌ی 150 ملیۆن پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان بكات.