شانۆگەری "مرۆڤم بینی بەبێ جل" نمایش دەکرێت

K24 - هەولێر

سەنتەری رۆشنبیری کەرکووک، بە هەماهەنگی لەگەڵ گرووپی شانۆی ستیج شانۆگەری "مرۆڤم بینی بەبێ جل جلم بینی بەبێ مرۆڤ" لە رۆژانی 7 و 8ی ئەیلوولی 2023، نمایش دەکات.

ئەم بەرهەمە شانۆییە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی گۆران عەدنان و ئواندنی هۆزان شێرزاد، دارا عزەدین، محەممەد سیروان، محەممەد عەبدوڵڵا، هاوسەر ئیدریس، عیماد مهدییە و بەرهەمی رێکخراوە دیموکراتیەکانە و هێمن جەمالیش بەڕێوەبەری بەرهەمەکەیە.

دارا عزەدین ئەکتەری سەرەکی شانۆگەرییەکە بە کوردستان24 راگەیاند: ئەم شانۆگەریە شانۆنامەیەکی تاڕادەیەک میوزیکاڵی کۆمیدیە، کار لەسەر بابەتی چینایەتی دەکات و کارەکەی ئێمە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاون، بینەر لە رێگەی جوڵە جەستەییەکانی نێو نمایشەکە، کە بە کۆمێدیا و میوزیکاڵی پێشکەش دەکرێت زوو لە پەیامەکە تێدەگات.

.